ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌كانی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره له چه‌ند شاری ئێران، دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر به‌ندكراوان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌كانی “پویا قوبادی، ئه‌كبه‌ر دانشوه‌ركار و وه‌حید به‌نی عامریان” هاوكات له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به وتنه‌وه‌ی درووشم، هه‌ڵكردنی پلاكاردی “نا بۆ سێداره” و وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره هه‌موو به‌ندكراوان، ئازادی ده‌ستبه‌جێ زیندانیان سیاسی و عه‌قیده‌تی و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ناڕازی به‌ندكراوان بوون.
