ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر به‌ندكراوان و سه‌ركوتی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی، له چه‌ند شاری ئێران و كوردستان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره و زیندانیان له سێداره دراو له شاره‌كانی جوانڕۆ، كرماشان، سۆنقۆر، تاران، ئه‌رده‌بێڵ، گورگان، كوهده‌شت و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی حه‌فته‌ی ٩٤ی هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بوو سێداره” كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره هه‌موو به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون.
