ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی مه‌حكوم به سێداره، دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر هه‌موو زیندانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی مه‌حكوم به سێداره له چه‌ند شاری جیاوازی ئێران، به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكاردی “نا بۆ سێداره“، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون. شایانی باسه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره” له ٥٤ زیندانی ڕژیم، جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی.
