ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره، دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر به‌ندكراوان، له به‌رده‌م بینای پارله‌مانی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكاردی “نا بۆ سێداره“، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان، ئازادی ده‌ستبه‌جێ هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان بوون.
