ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر،بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره له شاره جیاوازه‌كانی ئێران دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر هه‌موو به‌ندكراوان كۆبوونه‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی پلاكاردی “نا بۆ سێداره“، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون،بنه‌ماڵه‌ی “وه‌حید به‌نی عامریان و پویا قوبادی” سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به حوكمی سێداره، پشتیوانی خۆیان له هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره” ده‌ربڕی و خوازیاری بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بۆ زیندانه‌كانی دیكه‌ی ڕژیم بوون.