ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره، هاوكات له گه‌ڵ حه‌فته‌ی ٨٩ی هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره“، له چه‌ند شاری ئێران دژ به سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام له سه‌ر زیندانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه له كۆبوونه‌وه‌كاندا، به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان، ئازادی ده‌ستبه‌جێ هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه دادخوازه‌كان و هه‌روه‌ها پێدانی مافی چاوپێكه‌وتنی بنه‌ماڵه‌كان له گه‌ڵ ڕۆڵه‌كانیان بوون.