ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی مه‌حكوم به ئێعدام، دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر به‌ندكراوان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی مه‌حكوم به ئێعدام و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌كانی “وه‌حید به‌نی عامریان” و “پویا قوبادی” دوو به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكوم به ئێعدام، به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون.