کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م زیندانی دیزڵاوای كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م زیندانی دیزڵاوای

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی زیندانی دیزڵاوای كرماشان له‌به‌رده‌م ئه‌و به‌ندیخانه كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئازیزانیان بوون.

ڕۆژی ڕابردوو به‌رپرسانی زیندان له‌ ناكاودا بڕیاری داخستنی كارگه‌كانی نێو زیندانیان ده‌كرد و به‌ به‌ندكراوانی تاوانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان وت وه‌سیقه بۆ ئازادی خۆیان دابین بكه‌ن. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان به‌ مه‌به‌ستی ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئازیزانیان له‌به‌رده‌م زیندانی دیزڵاوا كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و به‌ندیخانه بوون.