ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام و چالاكانی مه‌ده‌نی له چه‌ندین شاری ئێران دژ به سزای سێداره چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه له شاره‌كانی كازروون، تاران، كه‌ره‌ج، فه‌سا، قائیمشار، ڕه‌شت، شاهڕوود، چالووس، خۆڕه‌م ئاوا، ئه‌هه‌ر، ئیسفه‌هان، یاسووج، مه‌شهه‌د، ته‌ورێز و زه‌نجان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، دروشمه‌كانی “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت“، “نا بۆ ئێعدام“، “ئه‌مه دوایین په‌یامه، ئێعدام بكه‌ن قیامه” و “وڵامی ئێمه ئاگری سوور و شۆڕشه“یان به‌رز كردووه‌ته‌وه.