ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له چه‌ند شاری ئێران دژ به سزای سێداره له به‌رده‌م زیندانه‌كانی ڕژیم دا خۆپێشاندانیان كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ئازیزانیان له‌به‌رده‌م زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا خۆپێشاندانیان كردووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه ڕایانگه‌یاند: ئێعدام ئامرازی وه‌حشه‌ته نه‌ك دادپه‌روه‌ری، ئه‌و جه‌نایه‌تانه نابه‌خشین و قه‌د له‌بیریان ناكه‌یه‌ن.