ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له چه‌ند شاری ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره دژ به حوكمی ئێعدام كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان پویا قوبادی و وه‌حید به‌نی عامریان هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی دیكه له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ئازیزانیان دژ به به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.