بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی ئێعدامی به‌ندكراوان بوون.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی زیندانیانی مه‌حكووم به ئێعدام، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی بوون. خۆپێشانده‌ران ڕایانگه‌یاند: له سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ٦٧ به‌ندكراو، له‌وانه سێ ژن له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا له سێداره دراون، واته ڕۆژانه ٧ به‌ندكراو ئێعدام كراون.