ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام و دژبه‌رانی ئه‌و سزا نامرۆڤانه له ٢٥ شاری ئێران دژ به سزای سێداره چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین دا كۆبوونه‌ته‌وه و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ئازیزانیان، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دژبه‌رانی سزای سێداره له ٢٥ شاری ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام، له چه‌ندین چالاكی جیاجیادا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی بابه‌ك عه‌لیپور، پوویا قوبادی، وه‌حید به‌نی عامریان، شاهرۆخ دانشوه‌ركار، محه‌ممه‌د ته‌قه‌وی، ئه‌بۆلحه‌سه‌ن مونته‌زێر، بێهرووز ئێحسانی، مێهدی حه‌سه‌نی، محه‌ممه‌دجه‌واد وه‌فایی سانی، مه‌نووچێهر فه‌لاح، په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی، شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و هه‌موو به‌ندكراوانی دیكه بوون.