ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.
بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ئازیزانیان له به‌رده‌م زیندانی ئێڤین دا كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری، ڕاگرتنی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.