کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌ شاری سه‌قز

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌ شاری

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ سێداره‌ له‌ به‌رده‌م پاركی پانزه‌ی خوردادی شاری سه‌قز كۆبوونه‌وه‌ و په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره”‌ بوون.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربووان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی وێنه‌ی زیندانیانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام و هه‌روه‌ها پلاكاردی نا بۆ سێداره‌، درووشمیان دژ به‌ سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌ سه‌ر زیندانیاندا دا و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سزایه‌ بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان، ڕۆژ به‌ ڕۆژ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ له‌ كوردستان و ئێران فراوانتر ده‌بێتوو و كارزاری “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌” بووه‌ به‌ هێمای خۆڕاگری دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی.