ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی مه‌حكوم به ئێعدام له به‌رده‌م به‌ندیخانه‌ی ئێڤین به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی ڕۆڵه به‌ندكراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاو کراوه‌ته‌وه، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان سه‌ره‌ڕای به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی ڕۆڵه به‌ندكراوه‌كانیان، به هه‌ڵكردنی پلاكاردی نا بۆ سێداره، پشتیوانی خۆیان له هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو تاوانه‌كان ڕاگه‌یاند.