ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی ڕێبه‌ندان، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له تاران كۆبوونه‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدامی زیندانی قزل حه‌سار و زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكاردی “ئیعدام مه‌كه‌ن” و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ئێعدامی ڕۆڵه‌كانیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتوویه له سه‌رمای زستان دا بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له تاران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ده‌به‌ن به‌ڵام به‌رپرسانی جه‌نایه‌تكاری ڕژیمی ئیسلامی هیچ با‌یه‌خێكیان پێ ناده‌ن.