ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماه‌ز، ده‌یان كه‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی به‌دیلگیراوانی ئیسڕائیلی ده‌ستی حه‌ماس، بۆ جارێكی دیكه له شاری تل ئاویو كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئازادكردنی ئازیزانیان بوون.
پاش هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس له ڕۆژی ٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٣ بۆ سه‌ر شارۆچكه یههوودینشینهكانی ئیسڕائیل، سه‌دان شارومه‌ندی یه‌هوودی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌ماسه‌وه ڕفیندران. دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی ٧ ڕۆژه، ده‌یان كه‌س له هه‌ردوولا ئازاد كران به‌ڵام هێشتا سه‌دان كه‌س كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن، چاره‌نووسیان نادیاره و بنه‌ماڵه‌كانیان داوا له ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن شه‌ڕ ڕابگرێت و دیله‌كانی ده‌ستی ئه‌و گرووپه ئازاد بكات. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر دهیرۆلبهلح، ٤٥ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست دا و شه‌ڕێكی قورس له نێوان سه‌ربازانی هه‌ردوولا له ناوه‌ندی شاری خان یوونس ڕوویداوه و هێشتا درێژه‌ی هه‌یه. هه‌روه‌ها ئاژانسی یارمه‌تیدانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناسراو به “ئانرۆوا” ڕایگه‌یاندووه كه ١٩ كارمه‌ندی دیكه‌یان له شه‌ڕی نێوان هه‌ر دوولا گیانیان له‌ده‌ست داوه و ئاماری كارمه‌ندانی قوربانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه بۆ ١٣٠ كه‌س هه‌ڵكشاوه.
