ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوان و كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكانی تاران له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین كۆبوونه‌وه و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژانه بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین كۆده‌بنه‌وه و خوازیاری چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌كانیان و ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ده‌بن به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندان و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بێ‌ڕێزیان پێ ده‌كرێت و و‌ڵامیان ناده‌نه‌وه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكانی تاران ڕۆژی ڕابردوو له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر “حه‌مید قه‌ره‌حه‌سه‌نلوو” له‌به‌رده‌م ئه‌و زیندانه كۆبوونه‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه هێرش كرایه سه‌ریان و چه‌ند كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند كاتژمێر ئازادكران.