ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “ئایلار حه‌قی” له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
باوكی “ئایلار حه‌قی” له گرته‌ویدیۆیه‌كدا ناڕه‌زایه‌تی خۆی له ئاست ڕشاندنی ڕه‌نگ به‌سه‌ر به‌ردی مه‌زاری كچه‌كه‌ی، شكاندن و تێكدانی وێنه‌كانی نیشان دا و وتی: هیچ مرۆڤێكی عاقڵ و ته‌ندرووست ئه‌و كار قێزه‌ونه ناكات. “ئایلار حه‌قی” خوێندكاری بواری پزیشكی زانكۆی ته‌ورێز بوو كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد و له‌ساڵڕۆژی گیانه‌بختكردنی‌دا ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگه‌یان نه‌دا خه‌ڵك له‌سه‌ر مه‌زاری كۆببنه‌وه.