ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی “ئاروین نیكپه‌ی” و ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی مه‌ریوان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعات خوازیاری ئازادی ئه‌و به‌ندكراوه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئاروین نیكپه‌ی” به‌ندكراوی لاوی خه‌ڵكی مه‌ریوان ڕۆژی ١١ی مانگی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو له‌ماوه‌ی به‌ندكرانیدا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه. ڕۆژی شه‌ممه ئه‌و به‌ندكراوه دژبه ناڕوونی چاره‌نووسی هه‌وڵی خۆكوژی دا و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا. ڕۆژی ڕابردووش بنه‌ماڵه‌ی “ئاروین” هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی مه‌ریوان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعات خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و به‌ندكراوه بوون.