ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “ئاره‌ش فرووزه‌نده” له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری “ژینا ئه‌مینی” له شاری سه‌قز كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
“ئاره‌ش فرووزه‌نده” ناسراو به “میلاد” ١٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١ و له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی تاران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ژه‌هرخوارد كرا. ناوبراو پاش ئازادی باری ته‌ندرووستی تێك چوو و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كرد و ڕۆژی ٢٨ی ڕه‌شه‌مه گیانی به‌خت كرد. “ئاره‌ش” له دوایین په‌یامی خۆیدا ڕایگه‌یاندبوو كه “من ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانم بوو به‌جێم هێنا و كاریگه‌ری خۆمم له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و كۆمه‌ڵگا دانا، به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌م كه گه‌ر بمێنم یان نا، ئه‌و شۆڕشه سه‌ر ده‌كه‌وێت، خه‌ڵكینه ئێوه‌ش هه‌نگاوێك هه‌ڵ بگرن و له‌و شۆڕشه دا به‌شدار بن”.
