ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئێرانیانی دانیشتووی ئاڵمان و ئۆستڕاڵیا له‌ناڕه‌زایه‌تی به ئێعدام و سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان له شاری “بۆن” له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و ئێعدامی “ناڕازیان” و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌رانیان به توندی مه‌حكووم كرد و داوایان كرد سه‌فاره‌تخانه‌كانی ڕژیم له‌و وڵاته دابخرێت، هه‌روه‌ها له‌شاری “ماینتس” ئێرانیان و دۆستانیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سێ مانگی ڕابردوو، دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رزكرده‌وه و له شاری سیدنی ئۆستڕاڵیاش ئێرانیان و دۆستانیان له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیدا سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه به توندی ئیدانه كرد و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له خه‌ڵكی نارازی ئێران بوون.