کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیان دژ به‌ كۆماری ئیسلامی له‌ چه‌ند وڵاتی ئورووپایی

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیان دژ به‌ كۆماری ئیسلامی له‌ چه‌ند وڵاتی ئورووپایی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ بلژێك و ئاڵمان له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ بوون.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئێرانیانی ئازادیخواز به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه‌ هه‌روه‌ها داویان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد له‌ ئاست پێشێكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بێده‌نگ نه‌بن.