ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیان له وڵاتانی توركیا و ئاڵمان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم، پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی توركیا به‌كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له شاری ئیستانبوول دروشمی “هه‌ر یه‌ك كه‌س كه بكوژرێت هه‌زار كه‌س سه‌رهه‌ڵ ئه‌دات” و “كرێكاری نه‌وتمان، ڕێبه‌ری سه‌رسه‌ختمان” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم نیشاندا، هه‌روه‌ها له‌شاری هانووفێری ئاڵمان لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئێرانیانی ئازادیخوازی ئه‌و وڵاته به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم پشیتوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.