کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی مه‌نچستر بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی مه‌نچستر بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی ئارمیتا گه‌راوه‌ند

ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی دانیشتووی به‌ریتانیا به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی ئیسلامی ڕژیم له‌ شاری مه‌نچستر، دژایه‌تی خۆیان له‌ ئاست قه‌تڵی حكوومه‌تی “ئارمیتا گه‌راوند” نیشاندا.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وێنه‌كانی ئارمیتا، جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری داخستنی ناوه‌ندی ئیسلامی ڕژیم له‌ به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئورووپا، هه‌روه‌ها سزادانی به‌رپرسانی ئه‌منی و قه‌زایی ڕژیم بوون.