ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان، ئێرانیانی دانیشتووی كانادا و ئه‌رمه‌نستان له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی”یان له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه ئیدانه كرد و پشتیوانی خۆیان له ناڕه‌زایه‌تی گه‌ڵانی ئێران ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی كانادا به كۆبوونه‌وه له شاری “ئۆتاوا” و ئێرانیانی دانیشتووی ئه‌رمه‌نستان له شاری “ئیره‌وان” له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا كه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ربهڕێوهچوو، كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و توندووتیژی دژبهژنانیان به توندی مه‌حكووم كرد و پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی جهنابهتكاری ئیسلامی ده‌ربڕی.