ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتانی سوید و كانادا هاوڕێ له‌گه‌ڵ دۆستانیان دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان و دۆستانیان له‌شاری ستۆكهۆڵم كۆبوونه‌وه و دروشمی “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌ید عه‌لی سه‌رنگوونه”یان به‌رزكرده‌وه و له‌شاری ئۆتاوای كانادا ئێرانیان و ئۆكراینییه‌كانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ڕووسیه كۆبوونه‌وه و وێڕای ئیدانه‌كردنی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم، پشتیوانیه‌كانی ده‌وڵه‌تی ڕووسیه‌یان له ڕژیمی ئیسلامی مه‌حكووم كرد و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری بوون.