ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی سوید دژبه ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی ستۆكهۆڵم و گۆتێنبێرگی سوید دژبه بێسه‌روشوێنكردنی “ئێدریس فه‌قیهی”، “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان”، “په‌خشان عه‌زیزی”، “وریشه مورادی” و ده‌یان به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی. ناڕازیان هه‌روه‌ها سه‌پاندنی سزای ئێعدام به سه‌ر “موجاهد كوركور”، “ڕه‌زا ڕه‌سایی”، ” موحسن مه‌زڵووم”، “وه‌فا ئازه‌ربار”،” پژمان مورادی” و “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”یان به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیای ڕاگرتنی سزای ئێعدام له ئێران بوون.