ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئێرانیانی دانیشتووی سێ وڵاتی سوید، نۆ‌رویژ و ئاڵمان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئه‌و سێ وڵاته ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه مه‌حكووم و خوازیاری ده‌ركردنی باڵیۆزه‌كانی ڕژیم له‌و سێ وڵاته بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه یه‌كێكی دیه‌كه له ناڕازیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به‌ناوی “مه‌جید ڕه‌زا ڕه‌هنه‌وه‌رد” له شاری مه‌شهه‌د له‌سێداره درا و كاردانه‌وه‌ی تووندی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی لێكهوتهوه، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران له شاره‌كانی تاران، مه‌شهه‌د و كه‌ره‌ج و شیراز ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی سوید، نۆ‌رویژ و ئاڵمان خوازیاری ده‌ركردنی باڵیۆزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ئۆرووپا بوون.