شه‌وی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئێرانیانی سه‌رانسه‌ری جیهان هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌وی چله‌ی ساڵ، له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادیان به‌رز ڕاگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان له شاره‌كانی هامبوورگ، ستۆكهۆڵم، پاریس، له‌نده‌ن، فڕانكفۆرت و چه‌ند شاری كانادا هاوكات له‌گه‌ڵ ڕێوڕه‌سمه‌كانی شه‌وی چله‌ی ساڵ، دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی، جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمیان به توندی ئیدانه كرد و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان به‌رزكرده‌وه.