ڕۆژی شه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، ئێرانیانی ئازادیخواز و لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له چه‌ندین شاری ئورووپا دژ به شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه بوون.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌یان هه‌زار كه‌س له به‌ریتانیا، ئاڵمان، بلژیك، سویس، سوید و هوله‌ند دژ به هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران و غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ، ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی و ڕاگرتنی سزای سێداره بوون.