ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵور، ئێرانیانی دانیشتووی به‌ڕلین بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی “ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند” كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به‌ڕێوه برد.
كۆمه‌ڵیك له چالاكانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ له شاری به‌ڕلینی ئاڵمان به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م باڵۆیزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند”یان شه‌رمه‌زار كرد و خۆازیاری مه‌حاكمه‌ی به‌رپرسانی جه‌نایه‌تكاری ڕژیم بوون. شایانی باسه “ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و دانیشتووی شاری تاران له ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠٢ به هۆی پابه‌ند نه‌بوون به حیجابی ئیجباری له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه وچووه كووما و دووای تیپه‌ر كردنی ٢٨ ڕۆژی گیانی له‌ده‌ستدا و مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی به‌هه‌شت زارای تاران به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو.
