ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانان و هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بۆ نیۆیۆرك، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
ئێرانیانی ئازادیخوازی به‌شدار له‌و ناڕه‌زایه‌تیه خوازیای ده‌ستبه‌سه‌ركردن و محاكمه‌ی “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” به تۆمه‌تی جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی له ساڵی ٦٧ بوون. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی ده‌یه‌ی شه‌ست و گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له ساڵی ڕابردوو، ڕایانگه‌یاند: نه‌ته‌وه یه‌كگرووته‌كان نابێت شوێنی داوه‌ت كردن و قسه‌كردنی جه‌نایه‌تكاران بێت به‌ڵكۆ ئه‌بێ شوێنێك بێت بۆ ناچاركردنیان به وڵامدانه‌وه له ئاست ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی كه كردوویانه.