ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی جۆزه‌ردان، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاته‌كانی به‌ریتانیا، ئاڵمان و سوید بۆ جارێكی دیكه دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌شاره‌كانی له‌نده‌ن، لیورپوول و مه‌نچستر به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م بالوێزخانهكانی كۆماری ئیسلامی دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئێعدام و سه‌ركوت نیشان دا. هه‌روه‌ها ئێرانیان له ستۆكهۆڵمی سوید و فڕانكفۆرتی ئاڵمان به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” پشتیوانی خۆیان له شۆڕشی گه‌ڵانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ربڕی و خوازیای داخرانی ته‌واوی ناوه‌نده ئیسلامیه‌كانی ڕژیم له ئورووپا و دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون. شایانی باسه كه به‌شداربووانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه داوایان له‌كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگه به ئێعدامی ده‌یان به‌ندكراوی دیكه وه‌كوو “سامان یاسین” و “تۆماج ساڵحی” بگرن.