ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی ئاڵمان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا یادی گیانبه‌ختكردووانی هه‌ر دوو شۆڕشی ٩٨ و “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز نرخاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری كۆڵنی ئاڵمان كۆبوونه‌وه و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی هه‌ر دوو شۆڕشی “ژینا” و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و ڕێزیان له یادی ته‌واوی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم له ٤٤ ساڵی ڕابردوودا گرت.