کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی ئیسلامی ڕژیم له‌ مه‌نچستر

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی ئیسلامی ڕژیم 4

شه‌وی هه‌ینی ١٥ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی ئازادیخواز بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ كۆماری ئیسلامی له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی ئیسلامی ڕژیم له‌ شاری مه‌نچستر كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له‌ ٥٠ ڕۆژه‌ “وه‌حید به‌هه‌شتی” به‌ مه‌به‌ستی داخستنی ناوه‌نده‌ ئیسلامیه‌كانی ڕژیم و دانانی سپای پاسداران له‌ لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی مانی گرتووه‌ و ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه‌. ئێرانیانی ئازادیخوازی به‌ریتانیا به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌و ناونده‌ی ڕژیم وێڕای پشتیوانی له‌ “وه‌حید به‌هه‌شتی” و داخوازییه‌كانی، دژبه‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری به‌ تیرۆریستی ناسینی سپای پاسداران بوون.