ڕۆژی ڕابردوو، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری فرانكفۆرتی ئاڵمان، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئێران كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه كه به هه‌وڵی ئه‌نجومه‌نی “ژن، ژیان، ئازادی” ڕێكخراوه، به وتنه‌وه‌ی درووشم به دوو زمانی فارسی و ئاڵمانی و هه‌روه‌ها به خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پێویسته هه‌موو ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی ناڕازی ئێران، به شێوازێكی ڕێكخراوه كۆببنه‌وه تاكوو بتوانن ده‌نگیان بگه‌ینن به هاووڵاتیانی ناوخۆ.
