ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری فرانكفۆرتی ئاڵمان، دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر به‌ندكراوان له ئێران كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ڕژیمی جه‌نایه‌تكار و سته‌مكاری كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی له سێداره‌دراو، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره هه‌موو به‌ندكراوان، ئازادی ده‌ستبه‌جێ هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی بوون.
