ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، ئێرانیانی ئازادی خواز هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی شۆڕشی ژینا، دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به‌سه‌ر به‌ندكراوان و هه‌وه‌ها سه‌ركوتی چالاكانی سیاسی كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی جیهانی “سێشه‌ممه‌كانی نابۆ سیداره”یه، به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری گوشاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو وڵاتانی ئازادی خواز بۆ كووماری ئیسلامی بوون، تا كوو حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و هه‌روه‌ها خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون.