ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی ئاڵمان و سوید به پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته دژ به كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام و قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، دژ به ڕژیم دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.