ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشووی فڕانكفۆرتی ئاڵمان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وێڕای ڕێزلێنان له یادی گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌ی شاری سنه، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.
ڕۆژی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان چالاكییه‌كیان بۆ ڕێزگرتن له یادی چیاكۆ یووسفی نژاد، حه‌مید مورادی و خه‌بات ئه‌مینی، هه‌روه‌ها دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێعدام ئه‌نجام دا. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ژینگه و به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.