ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان له ئاكسیۆنێكی ناڕه‌زایه‌تی دا دژ به ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.