ڕۆژی شه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاته‌كانی ئاڵمان، كانادا و سوید دژ به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی وه‌نكووڤێر، هێلسینبوورگ، گۆتنبێرگ، ستۆكهۆڵم، یۆتۆبۆری، فڕانكفۆرت، هامبوورگ و كۆڵن به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.