ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی گوڵان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاركانی فڕانكفۆرت، هامبوورگ، گۆتنبێرگ، ئارهۆس و كوڵن دژ به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی”یان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها به داگیرسانی مۆم ڕێزیان له یادی كرێكارانی گیانبه‌ختكردوو له ته‌قینه‌وه‌ی به‌نده‌ر ڕه‌جایی گرت و خوازیاری یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵگای ئێران بۆ ڕووخانی ئه‌و ڕژیمه سه‌ركوتگه‌ره بوون.