ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه ٢٩ و ٣٠ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز و دۆستانیان له سوید و ئاڵمان دژ به ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها شه‌ڕ و نائارامی له جیهان خۆپێشاندانیان كرد.
ڕۆژی شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی دانیشتووی شاری گۆتنبێرگی سوید له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی وریشه مورادی، حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو، په‌خشان عه‌زیزی، شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، موجاهد كوركور، ئه‌حمه‌دڕه‌زا جه‌لالی و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی هه‌ینی، هه‌زاران ئێرانی به بڕیاری حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شداری خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی كۆڵن دژ به په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕ و نائارامی له جیهان بوون و داوایان له كۆمه‌ڵگا نێوده‌وڵه‌تی كرد: به‌رانبه‌ر به هه‌ر چه‌شنه شه‌ڕ و داگیركارییه‌ك بوه‌ستن تاكوو ئاشتی و ئه‌منیه‌ت له جیهان مسۆگه‌ر بێت.