ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی ئاڵمان به پێی ڕه‌واڵی شه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته دژ به كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری فڕانكفۆرت، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. شایانی باسه كه خۆپێشاندانی ئێرانیانی فڕانكفۆرت به‌دوای ژاراویكردنی قوتابیان له ساڵی ١٤٠١ و شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، ده‌ستی پێكردووه و تا به ئه‌مڕۆ درێژه‌ی هه‌بووه.