ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی فڕانكفۆرتی ئاڵمان هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام و ساڵڕۆژی پێكرانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه چالاكییان ئه‌نجام دا.
ئێرانیانی ئازادیخوازی به‌شدار له‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی و به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له ئێران، ڕێزیان له یادی قوربانیانی ٤٥ ساڵ سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی گرت و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.