کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ فڕانكفۆرتی ئاڵمان

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ فڕانكفۆرتی ئاڵمان 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ شاری فڕانكفۆرتی ئاڵمان كۆبوونه‌وه‌ و سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر وریشه مورادی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی شاری فڕانكفۆرت، سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ئه‌بن. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، دژ به‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.