کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ كۆماری چك

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ كۆماری چك 3

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ڕژیم له‌ شاری پراگ له‌ كۆماری چك كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌، ئازادی ئاهوو ده‌ریایی و هه‌مووبه‌ندكراوانی سیاسی بوون. ناڕازیان داویان له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد ژنانی ئێرانی له‌ به‌رانبه‌ر سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی دا به‌ ته‌نیا نه‌هێڵێت و به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی ئاهوو ده‌ریایی و ڕه‌وشه‌نه‌ك مه‌ولایی عه‌لیشا بكات.